ئەركەكانمان

image "ببینە یەكەم سەرچاوەی هەر تاك یان كۆمپانیایەك لە بازاڕی عێراقدا؛ بۆ ئەوەی كارەكان بۆ كڕیارەكانمان ساناتر بكەین؛ بۆ ئەوەی ببینە مۆدێلێكی سەربەخۆیی و پرۆفێشنال لە عێراقدا".

ئامانجە درێژخایەنەكان

- پێشخستنی كەلتووری كۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراقدا
- بەرزكردنەوەی ئاستی توانای مرۆیی پەیوەست بە پسپۆڕایەتیی هەرێمی
- هاندانی ئافرەت كە خۆی پەروەردە بكات و یارمەتیدانی بۆ كۆكردنەوەی بەهرە و دۆزینەوەی كار

Long-term aims

- Enhancing and promoting civil society culture in Iraq.
- Raising the level of human power so as to depend on local expertise.
- Encouraging women to educate themselves and help them gain skills and find employment.

- Erbil Manpower

ئێمه‌ چی ده‌توانین بۆ ئێوه‌ بکه‌ین؟

Image وەك دابینكەرێكی خزمەتگوزاریی بزنس، EMP كۆمەڵێك خزمەتگوزاریی لە بوارەكانی سەرچاوە مرۆییەكان، بەڕێوەبردنی بۆنەكان، راوێژكاری، وەرگێڕان، لۆجیستیك و عەقارات پێشكەش دەكات. ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانەی دەیانەوێ قورسایی خۆیان بخەنە سەر چالاكییە سەرەكییەكەیان و بابەتەكانی دیكەی وەك بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان، بەڕێوەبردنی بۆنەكان، دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانیان لەبیر بكەن، EMP باشترین هەڵبژاردنیان دەبێت. ستافە پڕئەزموون و پرۆفیشناڵەكەی ئێمە دەتوانن لە گەشەپێدانی بیزنسەكەتاندا یارمەتیتان بدەن.

رێكخستنی كۆنفرانسەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە

ئێمە دەتوانین كۆڕ، كۆبوونەوە و وۆركشۆپ بە هەموو جۆر و قەبارەیەكەوە رێك بخەین. بەهۆی ئەو ئەزموون و تۆڕە بەرفراوانەی كە هەمانە لە هۆڵی كۆنفرانس، هۆتێل و رێستورانت و پێداویستیەكانی گواستنەوە، كۆنفرانسەكانتان بەشێوەیەكی باشترو سەركەوتوتر بەڕێوە دەبەین... زیاتر بخوێنه‌وه‌

رێكخستنی پێشانگە بازرگانییەكان

ئێمە ئەزموونێكی زۆرمان لە رێكخستنی پێشانگەكاندا هەیە و دەتوانین هەموو ئەركێكی لۆجیستیكیی پێویست بۆ هەر جۆرە پێشانگەیەك وەستۆ بگرین و بۆ رێكخستنی پێشانگەكە، دەتوانین كارمەند و وەرگێڕی لێهاتوو دابین بكەین.

رێكخستنی پێشوازی

خزمەتگوزارییەكانمان هەروەها رێكخستنی رێوڕەسمی پێشوازی و ئاهەنگەكان بە گوێرەی پێداویستییە تاكەكەسییەكانی كڕیارەكان لە خۆ دەگرن... زیاتر بخوێنه‌وه

رێكخستنی گەشتەكان

ئەگەر ئێوە بتانەوێ لە ماوەیەكی كورتدا پشوو بدەن یان ئارەزووی ئەوەتان هەبێت كە بە بودجەیەكی گونجاو و رێنوێنیی رێبەری شارەزا لە عێراق سەردانی شوێنە مێژوویی و گەشتوگوزارییەكان بكەن، بۆ ئێمە جێگەی خۆشحاڵییە كاتێكتان بۆ دابین بكەین كە هەرگیز لەبیری نەكەن.

دابینكردنی خواردەمەنی

بۆ ناونووسنی و رێكخستنی بۆنەكانتان، تكایە ئەم لیستە دابگرن، تەماشای خزمەتگوزارییەكان بكەن ئەو خزمەتگوزارییانە هەڵبژێرن كە دەتانەوێ و فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە و بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوەی بنێرن: events@erbilmanpower.com  زیاتر بخوێنه‌وه 

دۆزینەوەی كار بۆ كەسانی بەهرەمەند و كەسانی ناشارەزا

image پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ خاوەنكارە جۆراوجۆرەكان لە كەرتی تایبەت و حكوومی هەیە و دەتوانین فۆڕمی كاردۆزینەوە بۆ ئەو كەسانەی بە دوای كاردا دەگەڕێن پڕ بكەینەوە كە لە لایەن خاوەنكارەكانەوە دەستنیشان دەكرێن.
بۆ دۆزینەوەی كار، تكایە لێره‌‌ کرته‌ بکه‌ و ببه‌ ئه‌ندام و به‌ دوای کاری دڵخوازی خۆتدا بگه‌ڕێ




دابینكردنی كارمەندی شارەزا بۆ ئەو كۆمپانیایانەی پێویستییان بە كارمەندی كاتی یان بەردەوام هەیە

EMP لەسەر ئاستی عێراقدا یەكەم كۆمپانیایە لە بواری دابینكردنی ستافی خاوەن ئەزموون بۆ ئەو كۆمپانیایانەی بە دوای پرۆفێشنالیزمدا دەگەڕێن. ئێمە لیستێكی بەرفراوانی ئەو كەسانەمان هەیە كە بەدوای كاردا دەگەڕێن و لە بوارە جیاوازەكاندا خاوەن ئەزموون و شارەزان. ئەمەش پێداویستییەكانتان بۆ دۆزینەوەی كارمەندی شارەزا لە بوارە جیاجیاكاندا دابین دەكات (لە زۆر شارەزاوە بۆ تازەكار). ئێمە لە حاڵی حازردا بۆ ئەندازیاران، پارێزەران، راوێژكاران، پزیشكان، زمانزانان، راهێنەران و بەڕێوەبەران، هەلی كاری پرۆفێشناڵ دابین دەكەین. EMP هەروەها بۆ هەر جۆرە پڕۆژەیەك كە پەیوەندیی بەو بوارەوە هەبێت كراوەیە.
بۆ زانیاری زیاتر ئیمەیل بۆ ئە ناونیشانە بنێرن: hr@erbilmanpower.com

بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان

ئەگەر ئێوە خاوەنی ستافێكی زۆر بن و لە بەڕێوەبردنی كارەكانی ئەو ستافە ماندوو بن، EMP دەتوانێت بۆ ئەو كێشانەی روو دەدەن و پەیوەستن بە ستاف، خشتەی كاركردن، وەرگرتنی كارمەند، بیمە، گواستنەوە و...هتد یارمەتیتان بدات.
بۆ زانیاری زیاتر ئیمەیل بۆ ئە ناونیشانە بنێرن: hr@erbilmanpower.com

پێشكەشكردنی راهێنان و فێركردنی بەهرەمەندیی تایبەت لە بوارە جیاوازەكاندا

image EMP دەتوانێ راهێنان بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێ ببنە خاوەن بەهرەمەندییەكی تایبەت دابین بكات. ئامانجی ئەو راهێنانە ئەوەیە كە دەرفەت بۆ خاوەن كارەكان بڕەخسێت كە بە دوای كارمەنددا دەگەڕێن. ئێمە دەتوانین وۆركشۆپ، كۆرسی راهێنانی پرۆفێشناڵ و راهێنەری هەرێمی و نێودەوڵەتی دابین بكەین و گرێنتی ئەنجامی راهێنانەكانیش دەكەین. هەروەها دەتوانین رێكخستنی لۆجستی تەواو بۆ ئەو كارانە بكەین.



راهێنان بۆ كارمەندی حكوومی و كەرتی تایبەت

ئێمە دەتوانین راهێنان بۆ كارمەندانی حكوومەت لە وەزارەتە جۆراوجۆرەكان، بۆ پەیمانگەكان لە بوارە جیاجیاكاندا و هەروەها ئەو كەسانەی ئەو داواكارییەیان هەیە دابین بكەین. ئەم خزمەتگوزارییە هەموو پێداویستییە لۆجیستیكی، ئەكادیمی و زانستییەكان لە خۆ دەگرێت كە ئەمەش لایەنێكی سەركەوتنی راهێنانەكانە.
بۆ زانیاری زیاتر ئەم ئیمەیلەی خوارەوە بەكار بهێنن:
training@erbilmanpower.com

عەقارات

image بەشێكی كۆمپانیای EMP لە بواری عەقاراتدا كار دەكات كە ئەگەر بتانەوێ لە عێراق سەرمایەگوزاری بكەن EMP دەتوانێ لەو بوارەدا پەیوەندیی پتەوتان بۆ دروست بكات. شوێنە سەرەكییەكانی ئەم كارە كە ئەو بەشەی كۆمپانیاكەمان كاریان تێدا دەكات، شوێنی مۆدێرنن، بۆ نموونە؛ گوندی ئینگلیزی، گوندی ئەمریكی، ناز سیتی، دریم سیتی و شاری ئیتاڵی.


تەسلیمكردنی كلیل

EMP راوێژی تەواو لەگەڵ كۆمپانیاكان، و بەتایبەت ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە دەیانەوێ لە عێراق دەستبەكار بن. زیاتر بخوێنه‌وه‌

دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی

خزمەتگوزارییەكی گرینگی دیكەی EMP دابینكردنی ماددەی خاو و ئامادەیە، وەك؛ كۆمپیوتەر، كەلوپەلی كارەبایی، پێداویستیی ناو ماڵ، مۆبیلیات، چێشتخانە و حەمام. ئەم خزمەتگوزارییە، كڕین و گواستنەوەی ئەو پێداویستیانەش لەخۆ دەگرێت كە كڕیارەكان داوایان كردووە و تەسلیمكردنیان لە شوێنی داواكراو.

گواستنەوە

كۆمپانیاكەمان توانای ئەوەی هەیە لە گواستنەوەی پێداویستی و میوانەكانتاندا یارمەتیتان بدات. ئەم بوارە ستاف، میوان و گرووپەكان و هەروەها مەكینە و ئامرازەكان لەخۆ دەگرێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەو ئیمەیلەوە بكەن:
logistics@erbilmanpower.com

راوێژكاری

image EMP راوێژكاری شارەزا و كارامەی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا هەیە كە دەتوانێ بزنسەكەتان تا لوتكە بەرز بكاتەوە. ئاستەكانی خزمەتگوزاریی ئێمە لە بواری راوێژكاریدا بریتین لە كاروباری یاسایی، بزنس، دارایی، سەرچاوەی مرۆیی، دۆزینەوەی بازاڕو راپرسی، كە ئەمەش یەكێك لە بنەماكانی سەركەوتنی هەموو كارێكە.
بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بەو ئیمەیلەی خوارەوە بكەن:
consultancy@erbilmanpower.com

نووسراو

image

EMP لە بواری جیاجیادا وەرگێڕی خاوەن ئەزموون و بەتوانای هەیە. لە زمانەكانی ئینگلیزی، كوردی، عەرەبی، فارسی، ئەڵمانی، فەرەنسی، ئیتاڵی و توركی دەتوانێت دەقەكانتان بۆ وەربگێڕێت.



وەرگێڕانی زارەكی

ژمارەیەكی زۆر وەرگێڕی بەتوانامان هەیە كە دەتوانن لە كۆنفرانس و كۆبوونەوە و بۆنەكان و كارە گرنگەكانی ئێوەدا یارمەتیدەر بن.

وەرگێڕانی راستەوخۆ

لە هەموو ناوچەكەدا ئێمە دەتوانین خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی راستەوخۆ دابین بكەین، بۆ ئەوەش ژمارەیەكی زۆری وەرگێڕی راستەوخۆی خاوەن ئەزموونمان هەیە كە لە ناوچەكەدا كاری وەرگێڕان بۆ كۆبوونەوە و بۆنە گەورەكان دەكەن بە باشترین پێداویستی و سیستەمی دەنگی كە بۆ ئەو كارە پێویستن.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیی بەو ئیمەیلەی خوارەوە بكەن:
translation@erbilmanpower.com

ئەزموونی ئێمە  

رێكخستنی بەشێك لە یەكەم پێشانگەی ئیتاڵی لە هەولێر لە سێپتەمبەری 2007 بە دابینكردنی ستافی رێكخەر و وەرگێڕ بۆ كۆمپانیە بەشداربووەكان.

رێكخستنی كۆنفرانسی رێكخراوەكانی نەخشەسازی و ئەندازیاریی كوردستان (K-CEDO) كە لە هەولێر و لە هۆڵی كۆبوونەوەكان لە مانگی ئایاری 2008 بەڕێوە چوو و زیاتر لە 300 ئەندازیار لە تەواوی ناوچەكە بەشدارییان تێدا كرد، بە هەموو پێداویستییەكانەوە وەك؛ رێكخستنی چالاكییەكانی كۆنفرانسەكە، دابینكردنی شوێنی مانەوە بۆ ئەو بەشداربووانەی لە دەرەوەی هەولێر و عێراقەوە هاتبوون، گواستنەوەی پێداویستی و كەلوپەلی بەشداربووەكان لە نێوان هۆتێل و هۆڵی كۆبوونەوەكان، دابینكردنی وەرگێڕانی راستەوخۆ ئینگلیزی-كوردی-عەرەبی، رێكخستن و راپۆرتی 12 وۆركشۆپ بۆ ماوەی سێ رۆژ. بە هۆی ئەوەی كۆنفرانسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوە چوو، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوەكانی نەخشەسازی و ئەندازیاریی كوردستان دەستخۆشییان لێ كردین.

ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەك لەسەر مووچە لە هەرێمەكەدا بۆ هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی ئێستا و دەستنیشانكردنی سیاسەتەكانی داهاتوو.

واژۆكردنی ژمارەیەكی زۆر رێككەوتنی هاوكاری لەگەڵ باشترین هۆتێلەكان و خواردنگەكانی هەولێری پایتەخت بۆ كارئاسانیكردن بۆ ئەو كۆنفرانس، وۆركشۆپ و پێشانگەیانەی ئێمە بەڕێوەیان دەبەین.

وەرگێڕان و دۆزینەوەی كارمەند بۆ USAID

پێشكەشكردنی راوێژكاری و راهێنان بۆ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان وەك مێرسی كۆرپ (Mercy Corp.).

رێكخستنی وۆركشۆپێك بۆ رێكخراوی ئەمریكی و ئەوروپیی IREX.

گواستنەوەی نەخۆش بۆ كۆمپانیای تیتان (L3).


 ئەزموونی ئێمە  

رێكخستنی وۆركشۆپێك لەبارەی "جێبەجێكردنی بودجەی وەبەرهێنان" بۆ بەرپرسە حكوومییەكانی عێراق لە تەواوی وەزارەتەكانەوە لە رێكەوتی 21/3/2008 لە هەولێر.

رێكخستنی مەراسیمێك بە بۆنەی كردنەوەو پێشكەشكردنی كتێبخانەی زەیتوون بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن هێزی زەیتوونی كۆرییەوە كە رێكەوتی 22ی ئۆكتۆبەری 2008 بەڕێوە چوو.

رێكخستنی كۆڕی ئابووریی ئیتاڵی لە 15ی نۆڤەمبەری 2008 بۆ باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە عێراق و كۆمیسیۆنی بازرگانیی ئیتاڵی (ICE).

رێكخستنی كۆنفرانسی EPC ی یەكەم بۆ وەزارەتی كارەبای عێراق لە رۆژانی 21 و 22ی نۆڤەمبەری 2008 لە هۆتێل خانزاد.

رێكخستنی كۆمەڵێكی زۆركشۆپ و سێمینار بۆ بەرپرسانی حكومیی عێراق و وەزارەتەكان بە هاوكاریی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان (UNDP) لە هەولێر.

رێكخستنی سێمیناری Trenchless Technology لە سلێمانی و هەولێر بۆ ئەنجوومەنی ئیتاڵیی تەكنەلۆژیای Trenchless (IATT) و كۆمیسیۆنی بازرگانیی ئیتاڵی (ICE) لە مارسی 2009دا.

رێكخستنی وۆركشۆپێك بۆ كۆمیسیۆنی بازرگانیی ئیتاڵی لە بارەی كشتوكاڵەوە لە هەولێر لە 11ی حوزەیران 2009 بە بەشداریی ژمارەیەك كۆمپانیای ئیتاڵی كە لە سێیەمین پێشانگەی بازرگانیی ئیتاڵیدا بەشدارییان كردبوو و هەروەها بەشداریی چەندین كۆمپانیای كوردی لە بواری كشتوكاڵدا.

رێكخستنی دانیشتنی مانگانەی گرووپی ئابووریی كوردستان (KBG) لە مانگی ئابی 2009وە هەروەها رێكخستنی هۆڵی كۆبوونەوەكە و هەروەها دابینكردنی خوان.

رێكخستنی كۆنفرانسی دووەمی EPC بۆ وەزارەتی كارەبای عێراق – پڕۆژەی GPP لە هەولێر لە رێكەوتی یەكی تشرینی یەكەمی 2009. لەم كۆنفرانسەدا زیاتر لە 150 كۆمپانیای نێودەوڵەتی لە بواری كارەبا و وزەدا بەشداریان كرد.

لەبارەی ئێمەوە

Image كۆمپانیای ئەربیل مانپاوەر، كە لە كانونی دووەمی ساڵی 2007 دامەزراوەو و لە ئایاری هەمان ساڵ لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، یەكەمین كۆمپانیای كەرتی تایبەتە لە عێراق كە هەموو خزمەتگوزارییەكانی دامەزراندن، بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی و رێكخستنی بۆنەكان پێشكەش دەكات. سەرەڕای ئەم خزمەتگوزارییە سەرەكییانە، EMP خزمەتگوزاری تر پێشكەش دەكات وەكو خزمەتگوزاری لۆجستی، وەرگێڕان، عەقارات و تەسلیم كردنی كلیل، راوێژكاری، بازاردۆزی و رێكلام.

ئەوەی كە EMP جیادەكاتەوە تەنیا جۆری ئەو خزمەتگوزارییانە نیە كە پێشكەشی دەكات، بەڵكو ئەو شێوازەشە كە بەكاری دێنیت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكاندا. هەموو بەڕێوەبەرو كارمەندەكانمان خاوەنی تواناو ئەزموونی پرۆفێشناڵی پەیوەندیدارن بە خزمەتگوزارییەكانمانەوە. هەر بۆیەش كارەكانی ئێمە بەشێوازێكی پرۆفێشناڵ بەڕێوەدەچن. پەیوەندی و هاوكاریمان لەگەڵ رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان(UN) و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (USAID)، رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناحكومییەكان، كۆمپانیاكان و دامودەزگا حكومییەكان،هەم لە سەر ئاستی هەرێم و هەم لەسەر ئاستی عێراق، ئەزموونێكی فراوانی بە ئێمە بەخشیوە لە كاركردن لەگەڵ دامودەزگاو رێكخراوی جۆراوجۆر، و وای لە ئێمە كردووە كە خزمەتگوزارییەكانمان بەپێی پێداویستی تایبەتی كڕیارەكانمان دابڕێژین.

پەیوەندی

ئێوە دەتوانن لە یەكێك لەم رێگەیانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن:

تەلەفۆن: 3531 455 770 00964، 9000 144 770 00964
ئیمەیل: info@erbilmanpower.com

یان دەتوانن بەم ناونیشانە سەردانمان بكەن یان داواكارییەكانتان بنووسن:
كۆمپانیای ئەربیل مەنپاوەر:
هەولێر، شەقامی گوڵان، گوندی ئینگلیزی، ڤێلای ژمارە 088
هەولێر، شەقامی 100 مەتری، شاری ئیتالی، ڤێلای ژمارە 131